به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات

608

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و خزم‌و نیزیكانیی‌و مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تیی:

بسم الله الرحمن الرحیم

كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ* وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ

 

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌و خزم‌و نیزیكانی مام جه‌لال تاڵه‌بانیی به‌گشتیی‌و، خوشكی به‌ڕێزمان خاتوو هێرۆو كاك باڤڵ‌و كاك قوباد به‌تایبه‌تیی

به‌ڕێزان مه‌كته‌بی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان

به‌ناوی خۆم‌و ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشییتان لـێ‌ ده‌كه‌م‌و هاوخه‌میی خۆمانتان پێ‌ ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی دیارو مێژوویی گه‌لی كورد جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه‌، سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێڕاق‌و سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان، كه‌ ڕۆڵێكی گرنگ‌و به‌رچاوی گێڕا له‌خه‌باتی ڕزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌گشتیی‌و، هه‌رێمی كوردستاندا به‌تایبه‌ت‌و، به‌نه‌خۆشكه‌وتنی‌و پاشان كۆچی دوایی كردنی، كه‌لێن‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستانیش په‌یدابوو و، ده‌رهاویشته‌ی وای لـێ‌ كه‌وتنه‌وه‌ كه‌ مایه‌ی زیان بوون بۆ هه‌موولایه‌ك.

خوای به‌به‌زه‌یی له‌جه‌نابی مام جه‌لال خۆشبێ‌‌و سێبووریی‌و ئارامییش به‌سه‌ر دڵ‌و ده‌روونی ئێوه‌دا بڕێژێ‌.

خوا سه‌ره‌نجاممان خێر بكات‌و ده‌رووی خێر له‌خه‌ڵك‌و وڵاتمان بكاته‌وه‌، له‌و قه‌یران‌و كێشانه‌ی تێیان كه‌وتووین.

 

إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

برای دڵسۆزتان: عــه‌لــی بــاپــیــر
13/محرم/ 1439ك
3/10/2017ز
هه‌ولێر

Comments
Loading...