سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی هێرۆخانی ده‌كات

685

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی هێرۆخانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22/10/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ شاری سلێمانیی، سه‌ردانی هێرۆخانی كرد.

له‌دانیشتنێكدا وێڕای دووباره‌ ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشیی به‌بۆنه‌ی كۆچیی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌، باس له‌ بارودۆخی ئێستای كوردستان‌و ئه‌و پێشهاته‌ سیاسییه‌ كرا، كه‌ له‌م دواییه‌دا ڕوویاندا له‌هێرشی سوپای عێڕاق‌و حه‌شدی شه‌عبیی بۆ سه‌ر كه‌ركووك‌و شوێنه‌ ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كان‌و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌ هه‌وڵدانی به‌كۆمه‌ڵ بۆ كۆتایی هێنانی ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌و هۆیه‌وه‌ هاتنه‌ ئاراوه‌.

 

Comments
Loading...