جێگری تازه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێڕاق، سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات

487

هه‌ولێر: جێگری تازه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێڕاق، سه‌ردانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11/12/2017 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له‌ (ئالێسن ولبول) جێگری تازه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ عێڕاق.
له‌دانیشتنێكدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی پیرۆزبایی له‌ناوبراو كرد به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی تازه‌ی‌و سوپاسی هه‌وڵ‌و هاوكارییه‌كانی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردو ڕایگه‌یاند: له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێی كه‌وتوه‌، پێویسته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زیاتر ڕۆڵی خۆی ببینێ‌ بۆ ئه‌وه‌ی زلهێزه‌كان به‌ته‌نیا بڕیار نه‌ده‌ن كه‌ سه‌ره‌نجام ده‌بێته‌ هۆی زیاتر ئاڵۆزبوونی بارودۆخه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دواییدا سه‌باره‌ت به‌ (قودس) كردی.
له‌به‌رانبه‌ردا وه‌فدی ڕایگه‌یاند: ئه‌وان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ هاوكاریی خه‌ڵكی ئاواره‌و كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدادا هه‌ن‌و چاره‌سه‌ركردنیان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستورداو له‌وبواره‌دا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌یه‌وێ‌ ڕۆڵی هه‌بێ‌.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مامۆستا عه‌لی باپیر به‌تایبه‌تی باسی له‌ ئاواره‌كانی (خورماتوو) كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌و سته‌مه‌ له‌سه‌ریان هه‌ڵبگیرێ‌‌و قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان بۆ بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕوونیشی كرده‌وه‌: كورد سته‌مێكی له‌مێژینه‌ی لێكراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی بوونی نیه‌.
له‌كۆتاییدا وه‌فدی میوان سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیرو كۆمه‌ڵی ئیسلامییان كردو ئاماژه‌یان به‌ ڕۆڵ‌و هه‌ڵوێسته‌ دروسته‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد كه‌ له‌ڕابردوودا بۆ مێژوو تۆماریان كردوه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...