{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو} بیست‌و یه‌كه‌م

520

{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو}

بیست‌و یه‌كه‌م:
یاسایه‌كی عه‌قڵیی‌و شه‌رعییه‌ كه‌: {یه‌كسان كردنی شته‌ جیاوازه‌كان سته‌مه‌و، له‌یه‌ك جیانه‌كردنه‌وه‌ی شته‌ جیاوازه‌كانیش سته‌مه‌}، هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی “له‌مه‌لاو سیاسیی‌و ڕاگه‌یاندندكاران” به‌یه‌ك چاو ته‌ماشای كه‌سایه‌تیی‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن‌و، چاك‌و خراپیان وه‌ك یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بێویژدانیی ده‌رهه‌ق به‌كه‌س‌و لایه‌نه‌ دڵسۆزو پاكه‌كان ده‌كه‌ن‌و، ئاویش له‌ئاشی قۆرخكاران‌و گه‌نده‌ڵكاران‌و سته‌مكاران ده‌كه‌ن‌و خزمه‌تێكی به‌ به‌لاشیان ده‌كه‌ن!
خوای دادگه‌ریش فه‌رموویه‌تی: (أَمْ نَجْعَلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ كَالْمُفْسِدِينَ فِي الْأَرْضِ…؟) ص -28-.

24/ ڕه‌بیعی یه‌كه‌م/1439 كـ
12/12/2017ز
هه‌ولێر

 

Comments
Loading...