{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو} بیست‌و دووه‌م

569

{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو}

بیست‌و دووه‌م:
خۆبه‌زلگریی (تكبّر) بریتیه‌ له‌وه‌ی مرۆڤـ خۆی گه‌وره‌تر له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هه‌یه‌ ببینێ‌‌و، خۆ به‌كه‌مگریی (تواضع)یش به‌ پێچه‌وانه‌: بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌متر له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی هه‌یه‌، خۆی ببینێ‌.

ئنجا بارته‌قای ئه‌وه‌ كه‌ خۆ به‌زلگریی خه‌سڵه‌تێكی خراپ‌و بێ‌ خێره‌، خۆ به‌كه‌مگریی، خه‌سڵه‌تێكی به‌رزو په‌سنده‌، پێغه‌مبه‌ریشمان (محمد) “صلی الله علیه‌ وسلم” فه‌رموویه‌تی: {…وما تواضع لله أحد إلا رفعه الله} رواه البخاري، واته‌: هه‌ركه‌س له‌به‌رخوا خۆی به‌كه‌م بگرێ‌، خوا به‌رزی ده‌كاته‌وه‌.

25/ ڕه‌بیعی یه‌كه‌م/1439 كـ
13/12/2017ز
هه‌ولێر

 

Comments
Loading...