{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو} بیست‌و سێ‌یه‌م

563

{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو}

بیست‌و سێ‌یه‌م:
عه‌یب‌و كه‌م‌و كووڕیی خۆدیتن، په‌یژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌و پێهه‌ڵاچوونه‌ به‌ره‌و كامڵبوون، له‌سه‌ر ئاستی تاك‌و كۆمه‌ڵ‌و، كه‌م‌و كووڕیی خۆ نه‌دیتنیش، قاڵدرمه‌ی شۆڕبوونه‌وه‌یه‌ به‌ره‌و شكست‌و تێشكان.

پێغه‌مبه‌ریشمان (محمد) “صلی الله علیه‌ وسلم” فه‌رموویه‌تی: {ذَا أَرَادَ اللَّهُ بِعَبْدٍ خَيْرًا زَهَّدَه فِي الدُّنْيَا، وَبَصَّرهُ بِعُيُوبِهِ} رواه البيهقي، واته‌: هه‌ركات خوا چاكه‌ی بۆ به‌نده‌یه‌كی ویست، دنیا به‌كه‌مگری ده‌كات‌و، كه‌م‌و كووڕییه‌كانی خۆی پێشان ده‌دات.

26/ ڕه‌بیعی یه‌كه‌م/1439 كـ
14/12/2017ز
هه‌ولێر

 

Comments
Loading...