{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو} بیست‌و شه‌شه‌م

474

{چه‌ند ڕاستییه‌كی ئه‌زموونكراو}

بیست‌و شه‌شه‌م:
خۆپێشاندان هه‌قه‌و با به‌شێوازێكی هه‌قیش بكرێ‌
هه‌ق‌و ڕاست بوونی بابه‌تێك چه‌نده‌ گرنگ‌و پێویسته‌، ڕاست‌و به‌جێ‌ بوونی شێوازو چۆنیه‌تی خستنه‌ڕووشی هێنده‌ گرنگ‌و پێویسته‌، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی خۆپێشاندان ده‌كه‌ن دژی ده‌سته‌ڵات، به‌مه‌به‌ستی داواكردنی مافه‌كانیان‌و بێزاریی ده‌ربڕین به‌رانبه‌ر به‌ سته‌م‌و گه‌نده‌ڵیی، ده‌بێ‌ به‌شێوازێكی شه‌رعییانه‌و شارستانییانه‌ كاره‌كه‌یان بكه‌ن‌و، وریابن به‌هۆی گرتنه‌به‌ری شێوازی نادروسته‌وه‌، هه‌قه‌كه‌یان به‌ناهه‌ق پێشان نه‌ده‌ن.
توندوتیژیی نواندنیش له‌ خۆپێشاندا، وێڕای بیانوو دانه‌ده‌ست ده‌سته‌ڵات بۆ كاردانه‌وه‌ی خراپتر، ڕووی خۆپێشاندان ناشیرین ده‌كات‌و، خه‌ڵكێكی زۆریش ده‌سڵه‌مێنێته‌وه‌ له‌به‌شداریی كردن‌و، بێگومانیش به‌ سووتاندن‌و وێرانكردن‌و ئاڵۆزیی، هیچ گرفتێك چاره‌سه‌ر نابێ‌.


3/ ڕه‌بیعی دووه‌م/1439 كـ
21/12/2017ز
سلێمانیی

 

Comments
Loading...