{چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو} سی‌ویه‌كه‌م

725

{چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو}

سی‌ویه‌كه‌م:
جێ‌ی مشت‌و مڕو لام‌و جیم نیه‌ كه‌ هه‌ركه‌س له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانی كارێكی گچكه‌و ئاساندا بێ‌ تواناو ده‌سته‌پاچه‌بێ‌، له‌به‌رانبه‌ر كارێكی گه‌وره‌و قورسدا ده‌سته‌پاچه‌ترو داماوتر ده‌بێ‌، بۆ وێنه‌: كه‌سێك په‌نجا (50) كیلۆی پێ‌ هه‌ڵنه‌گیرێ‌، به‌دڵنیایی دووسه‌د (200) كیلۆی پێ‌ هه‌ڵناگیرێ‌، كه‌چی كه‌سانێك ده‌بینین له‌مامه‌ڵه‌ی ئاساییان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا، دووچاری عه‌یبداریی‌و شه‌رمه‌زاریی بوون، به‌ڵام ده‌شیانه‌وێ‌ خه‌ڵك باوه‌ڕو متمانه‌یان پێ‌ بكات، كه‌ ده‌توانن ببنه‌ فریاد ڕه‌سیان‌و وڵاتیان بۆ چاك بكه‌ن!!
بۆیه‌ش پێشینان گوتوویانه‌: (ده‌ستدانه‌ به‌ردی گه‌وره‌، نیشانه‌ی پێدانه‌دانیه‌تی).

18/ ڕه‌بیعی دووه‌م/1439 كـ
5/1/2018ز
ھەولێر

 

Comments
Loading...