چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو  سی‌و دووه‌م:

497

چەند ڕاستییەکی ئـەزموونکراو 

سی‌و دووه‌م:
سه‌نگی مه‌حه‌ك بۆ ناسینی هه‌ركه‌س‌و لایه‌نێك، بریتیه‌ له‌ تێكه‌ڵیی كردنی‌و له‌نیزیكه‌وه‌ پێ‌ ئاشنابوونی، نه‌ك له‌دووره‌وه‌ سه‌رنجدانی‌و گوێ‌ بیست بوونی قسه‌كانی، پێشنانیش په‌ندی: (دوور كوژی نیزیك خه‌سار)و (ڕواڵه‌ت جوانی نێوه‌ڕۆك وێران)یان بۆ كه‌سێك به‌كارهێناوه‌، كه‌ خه‌ڵكی له‌دووره‌وه‌ پێ‌ی سه‌رسام ده‌بن، به‌ڵام كه‌ لـێ‌ی نیزیك بوونه‌وه‌و ناسییان، له‌به‌رچاویان ده‌كه‌وێ‌‌و له‌لایان ده‌بێزرێ‌.
هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین مه‌دحه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر “صلی الله علیه‌ وسلم” كه‌ له‌باره‌یه‌وه‌ گوتراوه‌: (من رآه بديهةً هابَهُ، ومن خالَطهُ أَحَبّهُ) واته‌: هه‌ركه‌س یه‌كه‌مجار دیبای، سامی لـێ‌ ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك تێكه‌ڵیی كردبایه‌، خۆشیده‌ویست!

20/ ڕه‌بیعی دووه‌م/1439 كـ
7/1/2018ز
ھەولێر

 

Comments
Loading...