هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای هه‌ده‌په‌ ده‌كات

1,432

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ شاندێكی باڵای هه‌ده‌په‌ ده‌كات

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/4/2018 مامۆستاعه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌هه‌ولێر پێشوازیی له‌ (په‌روین گوڵدان) هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)و شاندی یاوه‌ریی كرد.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ ئاماده‌یبوون، باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان (هه‌ده‌په‌)و لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی كوردستانی باشوور كراو، جه‌خت له‌ پێشخستنی نێوان هه‌ڵوێسته‌كان‌و هاوكاریی یه‌كتری كرا به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نیانه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌شدا باس له‌وه‌كرا پێویسته‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان بكرێت.

هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هیوای خواست هه‌موولایه‌نه‌كان بتوانن سوود له‌ شكسته‌كان‌و مێژووی پڕكاره‌ساتی ڕابردوومان وه‌رگرین‌و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر كاربكه‌ین.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...