ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر دیدارێكی‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌ دێرنه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدا

8,359

ڕاپه‌ڕین: مامۆستا عه‌لی باپیر دیدارێكی‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌ دێرنه‌كانی كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدا

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4/8/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، دیدارێكی‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئه‌نجامدا.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی ڕانیه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرنه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی سازیكردبوو، مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ هه‌موومان ده‌ست به‌ په‌یامی خوداوه‌ بگرین‌و، به‌ ئیمان‌و باوه‌ڕی دامه‌زراو و تۆكمه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و پیلانانه‌ بوه‌ستینه‌وه‌ كه‌ دێته‌ سه‌ر ڕێگامان.

هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: له‌ژێر دروشمی جیاوازدا كار ده‌كرێت بۆ له‌خشته‌بردنی لاو و گه‌نجانی كۆمه‌ڵگاو، پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان له‌ په‌روه‌رده‌كردنی درووستیان درێغی نه‌كه‌ین.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، به‌ یاوه‌ریی‌ وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، سه‌ردانی‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینی‌ كردو ژماره‌یه‌ك دیدارو چالاكیی‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌نجامدا.

 

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

Comments
Loading...