مامۆستا عه‌لی باپیر: خه‌ڵك حیسابی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

8,153

مامۆستا عه‌لی باپیر: خه‌ڵك حیسابی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12/4/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ میانه‌ی پێشوازیی له‌ كۆمه‌ڵیك گه‌نجی شاری سلێمانیی ڕایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كان شایه‌تی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه‌ خه‌ڵكی هه‌ریمی كوردستان حیسابێكی تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و هه‌لوێسته‌كانی ده‌كه‌ن.

هاوكات ڕاشیگه‌یاند: داهاتووی هه‌ر میله‌ت‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌نده‌ به‌ گه‌نجه‌كانییه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كه‌شێكی ئازاد بۆ گه‌نجه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ بره‌خسینین.

مامۆستا عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان وه‌كو حیزبێكی ئیسلامیی‌و شوینكه‌وتوانی په‌یامی ئیسلام، به‌ ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین كار بكه‌ین له‌ پێناو هۆشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجه‌كان‌و ڕه‌خساندنی ئه‌و كه‌شه‌ ئازاده‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

 

وینه‌كان

Comments
Loading...