سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زاناو مامۆستای ئایینی كۆده‌بێته‌وه‌

3,156

سلێمانیی: مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زاناو مامۆستای ئایینی كۆده‌بێته‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌ 12/4/2018 له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌شێك له‌ زانایانی ئایینی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و تێیدا باسی له‌وه‌ كرد پێویسته‌ زانایانی ئایینی خه‌ڵك‌و كۆمه‌ڵگا زیاتر له‌ بنه‌ما شه‌رعیی‌و ئیسلامییه‌كان به‌ ئاگا بهێننه‌وه‌.
له‌ به‌رده‌م به‌شێك له‌ زانایان‌و وتارخوێنانی ئایینیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ناله‌باری هه‌رێم، پێویسته‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ بنه‌ما شه‌رعیی‌و ئایینیه‌كانی ئیسلامیی‌و گوتیشی: پێویسته‌ زانایان هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بده‌نه‌ ده‌ستی كه‌سانێكی له‌ خوا ترس‌و دادگه‌ر كه‌ باوه‌ڕی وایه‌ به‌رپرسانی ئێستای هه‌رێم شاره‌زایی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نین‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری تێكچوونی دۆخی هه‌رێمه‌.
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی داوای له‌ زانایانی ئایینی كرد خه‌ڵك له‌ هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكانێكی ده‌ست‌و ده‌م پاك هۆشیار بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك بكه‌نه‌ نوێنه‌ری خۆیان كه‌ خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بێت.

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

 

 

Comments
Loading...