ئه‌میری كۆمه‌ڵ: ئاماده‌نه‌بووین پاشه‌كشه له‌داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ین

ئه‌میری كۆمه‌ڵ: ئاماده‌نه‌بووین پاشه‌كشه له‌داوا ڕه‌واكانی خه‌ڵك بكه‌ین
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018 به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كه‌رنه‌ڤاڵی لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ژماره 104 له‌شاری سلێمانی بیڕێوهچوو و له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێك ئه‌میری كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند: ئێمه له‌گه‌ڵ دادپهروهرینو دژی زاڵمین.
هه‌روه‌ها مامۆستا عه‌لی باپیر گوتیشی: له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵه‌ی كوشنده كراوه وه‌ك ڕیفراندۆمه سه‌قه‌ته‌كه‌ی ڕابردوومان كه له كاتی گونجاوی خۆیدا ئه‌نجامنه‌درا.
هاوكات باسی له‌وه‌شكرد له ڕابردوودا كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده نه‌بوو پاشه‌كشه له داواكارییه‌كانی هاوڵاتییان بكات، له ئێستاشدا له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته‌مان به‌رده‌وام دهبینو ڕابردووشمان پێناسه‌مانه.
مامۆستا عه‌لی باپیر ڕاشیگه‌یاند: ئێمه پاره نابهخشێنینهوه، به‌ڵكو به دڵسۆزیی به دادپه‌روه‌ریی به بوێریی به ڕاستگۆیی به خه‌مخۆریی كار بۆ داوا ڕهواكانمی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ك ئه‌میری كۆمه‌ڵ داوای له كاندیده‌كانی لیستی 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش كرد هه‌ركاتێك پشتیوان به‌خوا هه‌ڵبژێردران پێویسته به‌بێ جیاوازیی نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ك بن‌و ڕاست‌و بوێر‌و خۆڕاگر‌و پشوو درێژ بن.
بۆ بینینی ته‌واوی كه‌ڕنه‌ڤاڵه‌كه سه‌ردانی لینكی خواره‌وه بكه‌ن: