هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له میوانانی جه‌ژن ده‌كات

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له میوانانی جه‌ژن ده‌كات
ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌و له‌یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه پێشوازیی كرد له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی‌و پیاوماقووڵ‌و مامۆستایانی ئاینیی‌و ڕیش سپیانی شاری هه‌ولێر.
له‌ته‌واوی دیداره‌كاندا مامۆستا عه‌لی باپیر جه‌ژنه پیرۆزه‌ی ئاراسته‌ی میوانه‌كان كرد‌و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیی بۆ هه‌موولایه‌ك بهگشتییو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر باسی له‌گیانی تهباییو لێبورده‌یی نێوان چین‌و توێژه‌كان كرده‌وه‌و هیواشی خواست گشت لایه‌ك له‌وپێناوه تێبكۆشن.
مه‌ڕاسیمی پێشوازییه‌كه له‌و لینكه‌ی خواره‌وه‌یه: