هه‌ڵه‌بجه‌: به‌ئاماده‌بوونی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر  كۆڕێكی‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامان سازكرا

4,109

هه‌ڵه‌بجه‌: به‌ئاماده‌بوونی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر  كۆڕێكی‌ تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامان سازكرا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/9/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی گه‌یشته‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و، له‌لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێڕو ئه‌ندامانی مه‌لبه‌ند پێشوازیی لێكراو، له‌دیدارێكی تایبه‌تیشدا بۆ ئه‌ندامان‌و كادیرانی سنووری مه‌ڵبه‌نده‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان‌و شاره‌زوور، مامۆستا عه‌لی باپیر تیشكی خسته‌ سه‌ر بابه‌تێكی گرنگ‌و په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

له‌دیداره‌كه‌شدا به‌شیك له‌ كاندیدانی لیستی (104) كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ئاماده‌بوون.

له‌وته‌یه‌كیدا ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: كۆمه‌ڵ به‌شێكه‌ له‌كارو پڕۆژه‌ی ئیسلامیی كه‌ ڕیشه‌یه‌كی قووڵ‌و له‌مێژیینه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلام هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئه‌میری كۆمه‌ل گوتیشی: ئێمه‌ نه‌ك ئیسلامه‌تییمان پێ شه‌رم نیه‌ به‌ڵكو شانازیشی پێوه‌ ده‌كه‌ین‌و دڵنیاشین ئه‌م گه‌له‌ مسوڵمانه‌مان ته‌نها له‌سایه‌ی ئه‌م دینه‌دا ڕزگاری ده‌بێ.

هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵ لێی‌ نیگه‌رانه‌ ئه‌و زوڵمه‌یه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌یه‌و، به‌ ئه‌ركی‌ خۆی‌ ده‌زانێ ڕووبه‌ڕووی‌ ببێته‌وه‌.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر گوتیشی‌ : هه‌ورازو نشێوی‌ زۆرمان بینیوه‌و، هه‌ر هه‌ڵوێستێكمان هه‌بووه‌ به‌ ئاسانی‌ تێنه‌په‌ڕیوه‌، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ر بووه‌و ته‌ماح خراوه‌ته‌ به‌رده‌ممان، به‌ڵام نه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌مانترسێنێ‌‌و نه‌ ته‌ماح ده‌مان خلیسكێنێ‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...