مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ شاری هه‌ولێر ده‌نگی دا

2,869

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ شاری هه‌ولێر ده‌نگی دا

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30/9/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌ له بنكه‌ی‌ قوتابخانه‌ی ژیلوان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌نگی دا.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر، پاش ده‌نگدان‌ بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دواو ڕایگه‌یاند: ده‌نگدان ماف‌و ئه‌ركه‌و ئه‌وه‌شی‌ ده‌نگ نه‌دات خۆی‌ له‌و ماف‌و ئه‌ركه‌ ده‌دزێته‌وه‌.

ئه‌میری كۆمه‌ڵ گوتیشی: پێویسته‌ هاوڵاتییان به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ به‌شداریی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و ده‌نگی خۆیان به‌كه‌سانی شایسته‌ن بده‌ن، چونكه‌ هه‌ركه‌سێك بچێ بۆ ده‌نگدان هه‌م مافێكی خۆی پیاده‌كردووه‌و هه‌م ئه‌ركێكی سه‌رشانی بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌سانی شایسته‌ جێبه‌جێكردووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك كه‌مته‌رخه‌میی له‌ ده‌نگداندا بكات گوناهبار ده‌بێ.

بۆ بینینی ده‌نگدانه‌كه‌و، لێدوانی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن سه‌ردانی لینكی خواره‌وه‌ بكه‌ن:

Comments
Loading...