پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام

پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام
پێشه‌كی چاپی دووه‌م
الحمدلله حق الحمد والصلاة والسلام على العبد سيدنا محمد والآل والصحب والسائرين على الدرب.
خوێنه‌ری به‌رێز…
ئه‌م نامیلكه‌یه‌ی به‌رده‌ستت ده‌وری هه‌شت (8) ساڵ پێش ئێستا نووسراوه له‌كاتێكدا كه‌به‌نده به‌رپرسی هێزی (حمزه) بوو لهبنارهكانی شاخی ((قه‌ندیل)) له‌ڕاستیشدا من ئه‌وكات و سه‌رده‌مه، به‌قۆناغێكی زۆر گرنگ و به‌پێز ده‌زانم له‌مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی دا، چونكهقۆناغی سه‌ره‌تاو بنیادنان بوو، ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش كه‌به‌نده له‌و سه‌رده‌می دا نووسیونی ئێستا كه‌چاویان پێدا ده‌گێڕمه‌وه هه‌ست به‌تام و چێژ‌و به‌ره‌كه‌تێكی تایبه‌تی ده‌كه‌م هه‌رچه‌نده ئه‌وكاتی و دواییش هه‌ندێك هۆكاری ده‌روونی و میزاجی له‌نێو به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی دا تاڕاده‌یه‌كی زۆر بوونه په‌رچ و له‌مپه‌ری به‌هره لێ وه‌رگیرانی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌نده له‌سه‌ر ئاستی گشت بزووتنه‌وه‌دا، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ، ((فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ} الرعد: 17،)).
وادیاره ئه‌و نامیلكه‌و نووسراوانه ئێستاش خه‌ڵكێكی زۆر بۆیان تامه‌زرۆنه بۆیه په‌یتا په‌یتا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ورد‌و درشتی بزووتنه‌وه‌و به‌تایبه‌ت ڕێكخستن و هێزی پێشمه‌رگه‌وه داواكاری له‌چاپ دانه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه ئاڕاسته‌ی بهندهكراوهو برایانێكی دڵسۆز‌و مشورخۆریش بیانووی بێ ئیمكانیه‌تی و كه‌م ده‌رفه‌تییان بڕیوه‌و ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه كه ئه‌ركی ئه‌و كاره به‌ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه بگرن.
جا ئه‌وه له‌م نامیلكه‌ی ((پێشمه‌رگه‌ی ئیسلام))ه‌وه ده‌ستمان پێ كرد‌و هیواداریشم ئه‌و به‌رهه‌مانه كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌بواری فیكر‌و فه‌رهه‌نگ و به‌رنامه‌كار (منهج العمل)دا پڕ بكه‌نه‌وه‌و چاوه‌ڕێشم كه برایانی دڵسۆزی ئیسلامیمان له‌نێو بزووتنه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بزووتنه‌وه‌شدا به‌خستنه‌ڕووی تێبینی و پێشنیار‌و ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان ئه‌و به‌رهه‌م و نووسراوانه به‌هێزو پێزتر بكه‌ن و دڵی به‌نده‌ش خۆشترو ئاسۆی كاروچالاكی ئیسلامیش له‌كوردستاندا ڕوونترو گه‌شتر بكه‌ن.
ئیدی به‌و خودایهتان ده‌سپێرم كهههرچییهكی پێ بسپێری زایهعی ناكات.
عه‌لی باپیر
(14)ی ذوالحجةی(1415)
13ـ 5ـ 1995