چۆن باشتر لە قوڕئـــان بەهرەمەند دەبین؟!

چۆن باشتر لە قوڕئـــان بەهرەمەند دەبین؟!
خوێنەری بەڕێز!
ئەم كتێبە كۆی حەوت وانەیە كە لە خول (دورة)ێك دا گوتراونەوەو پاش هێنرانە سەر كاغەزیان و پێداچوونەوەو كەم و زیاد تێداكردنێكی باشی خۆم، بەم شێوەیان لێهاتوە.
شایانی باسیشە كە دەستەی مامۆستایانی سەنتەری (حكمة) بە چاكیان زانی كە خۆیان ئەم كتێبە چاپ و بڵاو بكەنەوە، بۆیە بە پێویستی دەزانم پڕ بەدڵ سوپاسیان بكەم و دەستخۆشیشیان لێ بكەم، خوا عزَّوجلَّ پیت و پێزی زیاتر بخاتە كارو چالاكییەكانیانەوەو، هەموو لایەكیشمان تۆفیق بدات بۆ هەرچی زیاترو چاكتر خزمەت كردن بە كتێبی بەڕێزو بەپێزی خۆی و لەو كەسانەمان بگێڕێ كە بەهۆی قوڕئانەوە بەرزیی دنیاو دواڕۆژیان بە قسمەت دەبێ، وەك پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی: )إنَّ الله يَرفَعُ بهذا الكَلامِ أَقوامَا) رواه مسلم، واتە: بێگومان خوا بە هۆی ئەم فەرمایشتە وە كەسانێك بەرز دەكاتەوە.
هەروەها فەرموویەتی: (إنَّ أَفْضَلكُم مَن تَعلَّمَ القُرآن وعَلَّمَه) رواه البخاري برقم: 5028، واتە: بێگومان چاكترینتان ئەو كەسەیە كە شارەزای قوڕئان دەبێ و خەڵكی لێ شارەزا دەكات.
سبحانك اللهم وبحمدك أشهد ألاَّ إله إلاَّ أنت، أستغفرك وأتوب إليك
9جمادي الثانية1429
13/6/2008
هەولێر