هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی بەرەی توركمانی دەكات

3,026

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی بەرەی توركمانی دەكات

 

ئەمڕ یەكشەممە 18/11/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كرد لە (ئایدن مەعروف) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بەرەی توركمانیی عێڕاقیی‌و وەفدێكی یاوەری.
لەدیدارێكی باس لەپەیوەندییەكانی نێوان كۆمەڵی ئیسلامیی‌و بەرەی توركمانیی كراو، هەروەها بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان‌و هەوڵەكانی كاراتركردنی حكوومەتی عێڕاق‌و شێوازی بەشداریی نوێنەرانی كوردستان لەو حكوومەتەدا قسەوباسی لەبارەوە كرا.
مامۆستا عەلی باپیر هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیی سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم ئاشكرا دەكات‌و ڕایدەگەیەنێ‌: ئەوەی نەگۆڕە لای كۆمەڵی ئیسلامیی، هەوڵی چەسپاندنی دادگەریی‌و خزمەتكردنە بەخەڵك‌و مانەوەیە لەبەرەی داخوازییە ڕەواكانی گەلدا.
هاوكات تەئكید لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە پێكهاتەكانی كوردستان بەگیانێكی برایانەو خەمخۆرانەو لەپێناو لابردنی گەنەڵیی‌و ئەو كەم‌و كووڕییانەی پشوویان بەگەلەكەمان هەڵچنیوە تێبكۆشین‌و خزمەت‌و چەسپاندنی دادگەریی بكەنە ئامانجی سەرەكییان.
لەوبارەیەوە مامۆستا عەلی باپیر دووپاتی كردەوە كە كۆمەڵی ئیسلامیی خوازیارە بەدڵسۆزیی‌و دوور لە موزایەدەی سیاسیی خزمەتی گەلەكەی بكات‌و جەماوەری كوردستان قەیرانی ماددیی‌و مەعنەویی دەرباز بكات.
سەبارەت بەپێكهێنانی حكوومەتی هەرێمیش، ئەمیری كۆمەڵ ڕایگەیاند: كۆمەڵی ئیسلامیی پێش ڕووداوەكان ناكەوێ‌‌و لەكات‌و شوێنی خۆیاندا قسەی خۆی لەسەر پرسەكان دەبێ‌، بەڵام ئەوەی نەگۆڕە لای كۆمەڵی ئیسلامیی هەوڵی چەسپاندنی دادگەریی‌و خزمەت كردنە بە خەڵك‌و جەماوەرو مانەوەیەتی لەبەری داخوازییە ڕەواكانی گەلەكەیدا…

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

Comments
Loading...