چاوپێكه‌وتنی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی

5,663

چاوپێكه‌وتنی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیی

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر له‌ میانه‌ی‌ دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ رایگه‌یاندووه‌، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ تاوه‌كو ئێستا بڕیاری به‌شدارییكردن یان به‌شداریینه‌كردنی‌ له‌ حكوومه‌تی‌ ئایینده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نه‌داوه‌.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ ڕایگه‌یاند: ھێشتا بڕیارمان نەداوەو پێش ڕووداوەکان ناکەوین، بزانین ئەو لایەنەی ڕادەسپێردرێت حکوومەت پێکبھێنێت چی دەڵێ‌و چی ناڵێ‌و بەرنامەی حکوومەتەکە چۆن دەبێت کە داوا دەکات بەشداربین چۆنمان داوا لێ دەکات، ئینجا ئێمەش لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی دێنە پێش‌و بە ئەندازەی ھاتنەپێشی ئەوان قسەیەکی لێ دەکەین، بەڵام ئێمە لای خۆمانەوە بە قەتعی نە بڕیاری بەشدارییکردنمان لەو کابینەیە داوە نە بڕیاری بەشداریی نەکردنیشمان بە قەتعی داوە، گرنگ ئەوەیە ئێمە چەند بین لە پەرلەمان زۆربین یان کەم گرنگ ئەوەیە پەرلەمانێکی کارا بێت، ئەو ئەرکانەشی بۆ پەرلەمان دیاریکراون کە یاسا دەکردن‌و چاودێرێییکردن‌و پەسەندکردنی بوودجەیە جێبەجێی بکات، حکوومەتیش بەھەمان شێوە دەبێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات‌و حکوومەتی ھەموو لایەک بێت، حکوومەتێکی دەستکراوە بێت، حکوومەتی دامەزراوەکان بێت، یاسا تیایدا سەروەر بێت، بەیەکسانی مامەڵە لەگەڵ ھەموو ھاووڵاتییان بکات‌و پێوەر لە لای مرۆڤ بوون‌و ھاووڵاتی بوون بێت.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ گه‌یشتن به‌ بڕیاری‌ یه‌كلایی ‌كه‌ره‌وه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، ده‌ڵێت، عورفی ئێمە وابووەو بەپێی پەیڕەوی خۆشمان وایە بۆ بەشدارییکردن لە حکوومەت یان بەشداریی نەکردن دەبێت بگەڕێینەوە بۆ کادیرانمان‌و دەبێت کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجامبدەین، ئەو کاتە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆمان دەردەکەوێت ڕای زۆرینەی کادیرانمان لە چی لایەکدایە، جارێ ئێمە ئەوە نەکەوتووینەتە وتووێژو دانووستان لەگەڵ ئەو لایەنەی حکوومەت پێکدەھێنن، دەبێت بکەوینە وتووێژ، جارێ بزانین ئەسڵەن بە چاکی دەزانن ئێمە بەشداریی بکەین؟ ئێمەش تەماشای حکوومەت دەکەین بزانین چۆن دەبێت؟ دیارە کادیرانی ئێمەش چاوکراوەن‌و واقیعەکە وەکو خۆی دەخوێننەوەو ئەوەی بە بەرژەوەندیی خەڵک‌و ھەرێم‌و خۆشمان دەزانن ئەوە دەبینن‌و بڕیار دەدەن.

ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌:

Comments
Loading...