هەولێر: ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

4,766

هەولێر: ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

 

ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵی ئیسلامیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداو دۆخی سیاسیی عێراق‌و هەرێمی كوردستانی تاوتوێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 19/11/2018 بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی، لەشاری هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی سیاسیی كۆمەڵ بەرێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سیاسیی بە وردیی ڕەوشی سیاسیی هەرێمی كوردستان‌و عێراقی تاوتوێكرد.

لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان‌و بەشداریی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن تێیدا، ئەنجوومەنی سیاسیی جەختیكردەوە، بنەمای نەگۆڕ لای كۆمەڵی ئیسلامیی بریتیە لە هەوڵی چەسپاندنی دادگەریی‌و خزمەتكردن بە خەڵك‌و جەماوەری كوردستان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەگەرەكان لەبەردەم كۆمەڵی ئیسلامیدا بەكراوەیی دەمێننەوەو سەركردایەتیی كۆمەڵ لەوبارەیەوە بە ڕاوێژ لەگەڵ ئۆرگانەكان بڕیاری پێویست دەدات.

هاوكات تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی سیاسیی تایبەت بوو بە شرۆڤەو لێكدانەوەی ڕەوشی سیاسیی عێڕاق، ئەنجوومەنی سیاسیی جەختیكردەوە حكوومەتی نوێی عێڕاق پێویستە ئەولەویەتی كاركردنی گەڕاندنەوەی سەقامگیریی سیاسیی‌و ئەمنیی‌و فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی بێت بۆ هاوڵاتییانی عێڕاق بەسەرجەم پێكهاتەكانیەوە، هەروەها ئەنجوومەنی سیاسیی كاروباری ئۆرگانەكانی كۆمەڵی ئیسلامیی تاوتوێكرد بڕیارو ڕێنمایی نوێی بۆ چارەسەری گرفتەكان گەڵاڵەكرد.

ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە:

Comments
Loading...