زنجیری دەرسی: درەوشاوەیی ئیمان‌و پووچەڵیی ئیلحاد: لە بەر تیشكی زگماك‌و عەقڵ‌و زانست‌و وەحییدا

8,952

زنجیری دەرسی: درەوشاوەیی ئیمان‌و پووچەڵیی ئیلحاد: لە بەر تیشكی زگماك‌و عەقڵ‌و زانست‌و وەحییدا

لَئْلَةُ الإيمانِ وَزَيْفُ الإلحادِ في ضَوْءِ: الفِطْرَةِ والعَقْلِ والعِلْمِ والوَحي

 

ئەم بابەتە گرنگ‌و هەستیارە، لەمیانی پەنجا (50) ئاڵقەیی (40-45) خولەكییدا، بەوردو قووڵیی‌و فراوانیی‌و پشوودرێژیی، توێژراوەتەوەو هەتا ئێستا نەك هەر بەزمانی كوردیی، بەزمانەكانی دیكەش “بەپێ‌ی ئاگاداری ئێمە” لێكۆڵینەوەی هێندە تێرو تەسەل‌و گشتگیر لەوبارەوە نەكراوە.

هیوادارین بەباشترین شێوە ئامانجەكانی بپێكێ‌‌و مایەی زێدەبوونی ئیمان‌و خواناسیی خواناسان‌و، بەرچاوڕوونیی‌و هیدایەتی ئەوانەش بێ‌، كە هەتا ئێستا لەنیعمەتی بێ‌ وێنەی خواناسیی‌و ئیمان بەهرەمەند نەبوون.

شایانی باسیشە كە ئێستا سەرگەرمی ئامادەكردنی ئەم بابەتەین بۆ چاپكردنی لەدوو توێ‌ی مەوسووعەیەكداو، خوا یاربێ‌ دوای چاپ‌و بڵاوكرانەوەی ئەم بابەتە بەزمانی كوردیی، بەزووییش وەردەگێڕدرێتە سەر هەردووك زمانی: عەڕەبیی‌و فارسیی.

ستایش بۆ خوای بەخشەر ئێستاكە ئەم بابەتە بەهەر پەنجا (50) ئاڵقەكەیەوە بەدەنگ‌و ڕەنگەوە لە كەناڵی تایبەتی خۆم لە (یویتیوب)یشدا دانراوە…

 

بۆ بینینی سەرجەم دەرسەكان، سەردانی لینكی خوارەوە بكەن:

Comments
Loading...