زنجیره‌ی: به‌ره‌و واقیعێكی ئیسلامیی به‌هێزو پێزتر له‌كوردستاندا

زنجیره‌ی: به‌ره‌و واقیعێكی ئیسلامیی به‌هێزو پێزتر له‌كوردستاندا
ئاڵقه‌ی ییكهم
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و قۆناغێكی نوێی
پێناسه‌ی ئه‌م زنجیره‌یه
بێگومان به‌ره‌و پێش بردنی كاری ئیسلامی و بههێزوپێزتر كردنی ئه‌ركی سه‌رشانی مسوڵمانانه‌و ئێمه‌ی مسوڵمانی كوردیش له كوردستاندا به‌تایبه‌تی و له هه‌رجێ یه‌كی دیكه‌شدا كه بۆمان بلوێ به‌گشتی ئه‌و ئه‌رك و پێویستییه‌مان له‌سه‌رشانه، شتێكی ڕوون و ئاشكراشه كه شاره‌زایی و به‌رچاو ڕوونی تێر‌و ته‌واویش له‌هه‌ر كارێكدا هه‌نگاوی یه‌كه‌م و مه‌رجی سه‌ره‌كی سه‌رگرتن و به‌ئه‌نجام گه‌یشتنیه‌تی، بۆیه منیش وه‌ك مسوڵمانێكی كورد له كوردستاندا بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌شێك له‌ئه‌ركی سه‌رشانم به‌پێویستم زانی له‌م قۆناغه گرنگ و دژواره‌دا كه گه‌لی كوردی مسوڵمانی پێدا تێده‌په‌ڕێ ده‌ست به‌كاربم بۆ نووسینی ئه‌م زنجیره‌یه كه‌خوا پشتیوان بێ نێوهڕۆكیشی وه‌ك ناوی ده‌بێت و، ده‌بێته بنه‌ماو بنچینه‌یه‌ك بۆ زیاتر‌و چاكتر گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێش چوونی كاری ئیسلامی و هاتنه كایه‌ی واقیعێكی ئیسلامی ڕهسهنترو بههێزوپێزتر له‌كوردستاندا، وه‌له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه كه ئه‌مڕۆ كوردستان به‌گشتی بۆته جێی سه‌رنج و تێڕوانین و مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ و جێ ی ئهمیهت پێدانی دنیا، بێگومان بههێزوپێزتربوونی واقیعی ئیسلامی له‌وێدا كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزو ڕاسته‌خۆی ده‌بێت بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی به‌گشتی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌تایبه‌تی.
هه‌ڵبه‌ته پاش یارمه‌تی خوای میهره‌بان و كاربه‌جێ ئومێدی زۆریشم به هه‌وڵ و هیمه‌تی دڵسۆزانه كه هه‌رچی زیاتر ئه‌م زنجیره باسه ده‌وڵه‌مه‌ندترو دامه‌زراوتر بكه‌ن به‌هۆی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیاری دۆستانه‌و بنیات نهرانهیان.
ئیدی ده‌ست له ده‌ست و به‌ره‌كه‌ت له‌خوا.
عه‌لی باپیر
2/4/1994