چه‌ند ڕێڕوونییه‌ك بۆ خوشك و برایانمان له‌ هه‌نده‌ران

2,499

چه‌ند ڕێڕوونییه‌ك بۆ خوشك و برایانمان له‌ هه‌نده‌ران

 

ئه‌م نامیلكه‌یه‌

الحمد الله والصلاه‌ السلام علی رسول الله محمد و آله‌ و من والاه‌

خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان! ئه‌م نامیلكه‌یه‌ له‌ ئه‌سڵدا وتارێكه‌ له‌ ڕۆژی (14/ذوالقعدة/1422)دا به‌رانبه‌ر به‌ (27/1/2002) له‌لایه‌ن به‌نده‌وه‌ دراوه‌و به‌تایبه‌ت ئاراسته‌ی ئه‌وبراو خوشكه‌ مسوڵمانانه‌مان كراوه‌ كه‌ به‌ هه‌رهۆیه‌ك بووه‌ ڕێیان كه‌وتۆته‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌تایبه‌ت ڕۆژئاوا (ئه‌وروپاو ئه‌مریكا)، وه‌ وه‌ك ده‌ (10) ڕێڕوونی و ئامۆژگاری دڵسۆزانه‌ ئاراسته‌یان كراوه‌، پاشان برای به‌ڕێزم كاك (مه‌لا بلال قه‌ڵادزه‌یی) له‌ كاسێته‌وه‌ هێناویه‌ته‌ سه‌ر قاقه‌زو، دوایش بۆخۆم دووباره‌ پێداچوومه‌وه‌و له‌ هه‌رجێیه‌ك به‌ پێویستم زانی ده‌ستكاری هه‌ندێك وشه‌و ته‌عبیریم كرد.

خوا پاداشتی كاك مه‌لا بلال بداته‌وه‌و ئه‌م نامیلكه‌یه‌ش ببێته‌ مایه‌ی به‌هره‌و سوود لێ وه‌رگرتنی خوشك و برایانی مسوڵمان له‌ ده‌ره‌وه‌ و نێوخۆی كوردستانیشدا.

 

Comments
Loading...