زانایانی ئیسلام كێن و چۆنن؟

زانایانی ئیسلام كێن و چۆنن؟
ڕێخۆشكردن
خوێنه‌ره به‌ڕێزو سه‌نگینه‌كان! ئه‌م نوسراوه‌ی به‌رده‌ستان له‌ئه‌سڵدا یه‌كێكه له‌و وتارانه‌ی ڕۆژانی جومعه كه له‌لایه‌ن به‌نده‌و له‌مزگه‌وتی (جیهاد)دا له‌سلێمانی دراوه له‌ڕۆژی (6ی سه‌فه‌ری1420)ی كۆچی به‌رانبه‌ر به (21/5/1999)ی زایینی.
پاشان برای خۆشه‌ویستمان كاك (معروف مجید شاسوار) ناسراو به (جوتیار ته‌كیه‌یی)[1] له‌سه‌ر كاسێتهوه هێناویه‌ته سه‌ر قاقه‌زو منیش كه له‌م ڕۆژانه‌دا چاوم به به‌رهه‌مه دهستنووسهكانمدا گێڕا‌و كه‌وته‌وه به‌رچاوم، به‌پێویست و په‌سه‌ندم زانی كه له‌م بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تی و گشتییهماندا ئاماده‌ی بكه‌م بۆ چاپ و بڵاوی بكه‌ینه‌وه، چونكه كه‌م و زۆر ــ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ــ گوێ بیستی پڕوپاگه‌نده‌و موزایه‌ده كردن ده‌بین دژ به ئیسلامییه‌كان به‌گشتی و دژ به ئێمه‌و مانانیش به‌تایبه‌تی كه ڕێز‌و حورمه‌تی زانا‌و پێشه‌وایانی ئیسلام ناگرین و ڕق و قینمان لێیانه[2] !!
ئنجا وه‌ك سه‌رنجمدا پێویست بوو كه‌چه‌ند بابه‌ت و مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش بخرێنه گه‌ڵ ئه‌م وتاره بۆئه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆك زیاتر پڕ به‌پێستی ناوونیشان بێت. وه سه‌ره‌نجام باس و بابه‌ته‌كانی ئه‌م نووسراوه به‌م جۆره‌یان لێ هات:
به‌شی یه‌كه‌م: ده‌قی وتاره‌كه‌ی مزگه‌وتی جیهاد، كه وه‌ك خۆی هێشتوومانه‌ته‌وه جگه له‌زیادكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك، وه له ده‌ستكارییه‌كی كه‌م له‌هه‌ندێك وشه‌و ڕسته‌یدا كه جیاوازیی شێوازی گوتن و نووسین داخوازی ده‌كات.
شایانی باسیشه كه ده‌قی وتاره‌كه له‌م پێنج خاڵه پێك هاتووه:
یه‌كه‌م: پێناسه‌ی زانایانی ئیسلام.
دووه‌م: پله‌و پایه‌ی زانایانی ئیسلام له‌قورئان و سوننه‌تدا.
سێیه‌م: سیفه‌ت و ئاكاره به‌رزه‌كانی زانایانی ئیسلام[3].
چواره‌م: هه‌ق و مافی زانایان به‌سه‌ر ئوممه‌ته‌وه.
پێنجه‌م: ئه‌ركی سه‌رشانی زانا‌و پێشه‌وایانی ئیسلام به‌رانبه‌ر به ئیسلام و مسوڵمانان.
به‌شی دووم: چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك بۆ گه‌نج و قوتابییه‌كانمان له‌بواری زانیارییه شه‌رعییه‌كان و هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ زانا‌و پێشه‌وایانی ئیسلامدا.
كه سه‌رجه‌م دوازده (12) ئامۆژگاری گرنگم ئاراسته‌ی خوشك و برا گه‌نج و لاوه خوێنده‌وارو خوێن گهرمهكانم كردوه، بۆئه‌وه‌ی له‌وباره‌وه دووچاری هه‌ڵه نه‌بن و ئه‌گه‌ر دوچاریش بووبن بزانن چۆن هه‌ڵه‌كانیان ڕاست ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕاسته هێڵ.
به‌شی سێیه‌م: چه‌ند ڕێڕوونی و پێشنیارێك بۆ زانا‌و پێشهوایهكانمان، كه له‌م به‌شه‌دا دوازده (12) ڕێڕوونی و پێشنیارم عه‌رزی مامۆستا‌و زانایانی ئیسلام و پێشه‌واو چاوساغانی مسوڵمانان كردووه، به‌هیوای ئه‌وه كه ئه‌و ڕێڕوونی و تێبینی و پێشنیارانه‌م به‌سینگ فراوانییه‌وه لێ وه‌ربگرن و، به‌هاوكاری دڵسۆزانه‌و ده‌ستبار بۆگرتنی برایانه‌م بۆ حیساب بكه‌ن.
به‌شی چواره‌م: زانا‌و پێشه‌وایانی ڕه‌سه‌ن و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان، كه‌سه‌رجه‌م هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌و بوێرانه‌ی بیست و یه‌ك (21) له‌زاناو پێشه‌وا میراتگره سه‌ربه‌رزه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم”مان به‌نموونه هێناونه‌وه كه زۆربه‌ی بواره جیاجیاكانیان گرتوونه‌ته‌وه، وه ئه‌م به‌شه هه‌م له‌ڕووی نێوه‌ڕۆك و هه‌م له‌ڕووی قه‌باره‌شه‌وه گه‌وره‌ترین و گرنگترین به‌شی ئه‌م كتێبه.
به‌شی پێنجه‌م: ڕه‌واندنه‌وه‌ی ته‌می تۆمه‌تێك، له‌م به‌شه‌دا كه به‌شی كۆتاییه، تۆمه‌ت (تهمة)ی (ڕێز‌و حورمه‌ت له‌زاناو پێشه‌وایان نه‌گرتن)م ــجا چ ئاڕاسته‌ی به‌نده كرابێ چ غه‌یری بهندهــ توێژیوهتهوهو له مهحهكم داوه‌و پاش ئه‌وه‌ی تیشكی به‌ڵگه‌و حه‌قیقه‌ت و واقیعم خستۆته سه‌ر ده‌ركه‌وتوه كه تۆمه‌تی ناوبراو جگه له (ته‌م ومژ)ی پڕوپاگه‌نده‌و درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی ناحه‌زانه‌و چه‌واشه‌كاریی دڵڕه‌شانه چی ترنیه[4]!
له‌خوای كاربه‌جێ و دادگه‌رو به‌خشه‌ریش داواكارم كه ئه‌م نووسراوه به‌هه‌ر پێنج به‌ش و بابه‌ته‌كانییه‌وه ببێته مایه‌ی به‌رچاوڕوونی زیاتری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان به‌هه‌موو توێژه‌كانییه‌وه، بۆچاكتر حاڵی بوون و هاتنه‌وه سه‌رحاڵی.
گومانیشی تێدا نیه كه ئێمه‌ی مسوڵمان به هه‌موومانه‌وه نه‌بێ و، له‌سه‌ر بناغه‌ی له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن و ده‌ستبار بۆ یه‌كترگرتن نه‌بێ، به‌بێ جیاكردنه‌وه‌و هه‌ڵاواردنی هیچ كه‌س و كهمهڵ و چین و توێژێك، هیچمان بۆ به‌هیچ ناكرێ، هه‌ربۆیه‌ش پێشینانمان گوتوویانه: برا له‌پشت برابێ مه‌گه‌ر قه‌زا له‌لای خوا بێت! هه‌روه‌ها عاره‌بیش گوتوویانه: (المرءُ قليل بِنَفْسِهِ كثيرٌ بأَخيه).
كه‌واته: با له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌ندایه‌تی بۆ خواكردن، برایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ین وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی (….وكونوا عبادالله إخوانا) رواء مسلم، ده‌با هیچ كام له‌ئێمه ئه‌وی دیكه‌ی به‌لاوه زیاد نه‌بێ، چونكه بێگومان ئه‌م كار‌و كاروانه ئیسلامییه پێویستی به هه‌موومان هه‌یه‌و هیچ كاممانی لێ زیاد نیه، خوا بكات بهههمووشمانهوه بتوانین كارێك بكه‌ین و مه‌دارێك ساز بكه‌ین!
هه‌موو لایه‌كیشتان به‌و خوایه ده‌سپێرم كه سپارده زایه ناكات.
پێنج شه‌ممه
23ی شه‌ووالی 1421ی كۆچی
18ی كانوونی دووه‌می 2001ی زایینی
ئه‌حمه‌د ئاوا
[1] ـ پێشمه‌رگه‌ی تیپی ته‌كیه‌ی سه‌ر به‌هێزی سلێمانییه.
[2] ـ هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه پڕوپاگه‌نده‌و قسه‌و قسه‌ڵۆك و چه‌واشه‌كاری پیشه‌ی ئه‌هلی باطلی خۆ بهبهێززان و ده‌سته پاچه بووه، له‌به‌رانبه‌ر هه‌ق و ڕاستیی ئه‌هلی هه‌قدا وه‌ك له گه‌لێك ئایه‌تی قورئاندا ده‌بینرێ.
[3] ـ خاڵی سێیه‌م و چواره‌مم پاش و پێش پێكردوون.
[4]ـ هه‌ڵبه‌ته هه‌موو یاسایه‌ك ڕیزپه‌ڕی هه‌ن (لِكُل قاعدة شواذ) منیش لێره‌دا نامه‌وێ پاكانه بۆ قسه‌و ته‌عبیری دوور له ئه‌ده‌ب و بێ نه‌زاكه‌تی هه‌ڵه‌شه‌و پهڵهشانهی هه‌ندێك گه‌نج و هه‌رزه‌كار بكه‌م. یان پاساوی قسه‌و هێرشی ناقوڵاو بێ مانای هه‌ندێك وتاربێژی ده‌م هه‌راش بده‌م، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ڕه‌واندنه‌وه‌ی تۆمه‌تی ناوبراوه له ئیسلامییه‌كان به‌گشتی نه‌ك له‌تاك تاكیان.