كۆمه‌ڵی ئیسلامییی ئامانج و هه‌ڵوێسته‌كانی و چه‌ند پرسیارو وه‌ڵامێكی گرنگ له‌باره‌ی ئیسلام و ئیسلامییه‌كانه‌وه‌

3,320

كۆمه‌ڵی ئیسلامییی

ئامانج و هه‌ڵوێسته‌كانی و

چه‌ند پرسیارو وه‌ڵامێكی گرنگ له‌باره‌ی ئیسلام و ئیسلامییه‌كانه‌وه‌

ئه‌م نامیلكه‌یه‌

 خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كان:

ئه‌م نامیلكه‌یه‌ بریتییه‌ له‌نێوه‌ڕۆكی كۆڕێكی ڕۆژنامه‌وانی كه‌ له‌ڕۆژی 23/شوال/ 1422 به‌رانبه‌ر 7/1/2002 له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ به‌نده‌ سازكراو زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا هه‌ن تێیدا به‌شداربوون و، جگه‌ له‌و بابه‌ته‌ی كه‌ وه‌ك پێشه‌كی پێشكه‌شم كردو چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی گرتبوونه‌ خۆ، چه‌ندان پرسیاری جۆراوجۆریش كه‌ له‌سووڕگه‌ی هه‌ل و مه‌رجی سیاسیی و فیكریی ئێستای كوردستان و عێڕاق و ده‌وروبه‌رو دنیاشدا ده‌سوڕێن، به‌ڕوونی وه‌ڵام درانه‌وه‌.

شایانی باسیشه‌ كه ‌برایانی به‌ڕێزی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵ به‌شی (رۆژنامه‌وانی) ئه‌ركی له‌كاسێته‌وه‌ هێنانه‌ سه‌ر قاقه‌زو رێكخستن و تایپ كردنییان كێشاوه‌، خوا پاداشتی به‌رزیان بداته‌وه‌و ده‌ستیان خۆش بێت،

دیاره‌ پاشان خۆیشم چاوم پێدا خشاندۆته‌وه، به‌ڵام مه‌گه‌ر چۆن ده‌نا هیچ جۆره‌ ده‌ستكارییه‌كم نه‌كردووه‌و وه‌ك خۆی (كه‌ به‌كامێرای ڤیدیۆ تۆماركراوه‌) هێڵراوه‌ته‌وه‌.

هیواداریشم كه‌ئه‌م به‌رهه‌مه‌ به‌هه‌رسێك جۆری بیستراویی و بینراویی و خوێنراوییه‌وه‌ خوای زاناو به‌خشنده‌ بیكاته‌ مایه‌ی به‌رچاو ڕوون بوونه‌وه‌ی كه‌سانێك كه‌عه‌وداڵ و شه‌یدای حه‌قیقه‌تن و، ببێته‌ هۆكاری ره‌واندنه‌وه‌ی ته‌مومژی گه‌لێك گومان و تۆمه‌ت كه ‌له‌باره‌ی ئیسلام و ئیسلامییه‌كانه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم:

بێگومان من له‌و كۆڕه‌مدا هه‌وڵمداوه‌ هه‌رچی ده‌یڵێم راست و دروست و هه‌ڵقوڵاوی قورئان و سوننه‌ت بێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجه‌م بۆ هێنرابێته‌دی ئه‌وه‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری به‌خشه‌رو بێ وێنه‌مه‌ (سبحانه‌ وتعالی)، له‌هه‌ر جێیه‌كیشدا نه‌م پێكابێت ئه‌وه‌ خه‌تای خۆمه‌و به‌زیندوویی و به‌مردووییش له‌هه‌رهه‌ڵه‌و كه‌م و كووڕییه‌كم په‌شیمانم و داوای لێبوردن له‌خوای لێبورده‌و به‌خشنده‌ ده‌كه‌م.

 

سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لااله‌ الا أنت، أستغفرك وأتوب الیك

 

ئه‌حمه‌ دئاوا

ي الحجة 1422ــ 16/2/2002

 

Comments
Loading...