هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە مام فارس‌و هەردوو پارێزەرە خۆبەخشەكە كرد

2,535

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە مام فارس‌و هەردوو پارێزەرە خۆبەخشەكە كرد

 

شەوی یەكشەممە 29/12/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كرد لە مام فارس سەرۆكی ڕێكخراوی جوتیارانی كوردستان‌و (بەشدار حەسەن‌و) (ڕێبین شەمامكیی) هەردوو پارێزەری خۆبەخش بۆ گێڕانەوەی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.

لەدیدارەكەدا باس لە تۆماركردنی سكاڵاو كاركردن‌و هەوڵدان لەوبوارەدا بۆ ماوەی 9 مانگ كراو، سەرەنجام توانیان لەدادگای بەرایی ڕەسافەی بەغدا لە (26/12/2018) دوای (15) دانیشتنی دادگا سكاڵاكە ببەنەوەو بڕیار بدرێ‌ بەخەرجكردنی شایستە داراییەكان بۆ ژمارەیەك جوتیاری هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی (2014و 2015و2016) كە ئەمە لەئاكامدا دەبێتە پێشینەی دادوەریی (السابقە القچائیە) بۆ هەموو جوتیارانی كوردستان كە هەمووی (576) ملیار دینارە.

هاوكات مامۆستا عەلی باپیر سوپاسی مام فارس‌و هەردوو پارێزەری خۆبەخش كردو دەستخۆشیی لێكردن كە لەئەنجامی كارو هەوڵی بەردەوامیان توانیویانە لەڕێگای یاساوە ئەو كەیسە بجووڵێنن‌و سەرەنجام بەقازانجی جوتیارانی هەرێمی كوردستان تەواوبێ‌‌و پارەی گەنمی جووتیاران كە چەند ساڵە چاوەڕێ‌ی دەكەن لەلایەن دادگاوە بڕیاری پێدانیان بدرێ‌.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

Comments
Loading...