سلێمانیی: بەسەرپەرشتیی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

2,165

سلێمانیی: بەسەرپەرشتیی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

 

ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتیی‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌ نیگەرانیی‌ خۆی‌ لەبارەی‌ دواكەوتنی‌ پێكهێنانی‌ حكوومەت‌و دیارییكردنی‌ دەستەی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمانەوە دەردەبڕێ‌و، داواش دەكات پەلە بكرێت لە یەكلاییكردنەوەی‌ ئەو پرسانە
ئەمڕۆ یەكشەممە 30/12/2018 بەسەرپەرشتی مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان، ئەنجوومەنی سەركردایەتیی لەشاری سلێمانیی كۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی‌ ئیسلامیی‌، پرسی دواكەوتنی پێكهێنانی سەرۆكایەتیی پەرلەمان‌و پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم تاووتوێ‌ كرا.
ئەنجوومەنی‌ سەركردایەتیی‌ كۆمەڵ ئیسلامیی‌ جەختی‌ لەوە كردەوە لە كاتێكدا سێ‌‌ مانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی‌ پەرلەمانی‌ كوردستاندا تێدەپەڕێ‌، تا ئێستا ئاسۆی‌ دیارییكردنی‌ سەرۆكایەتیی‌ پەرلەمان‌و پێكهێنانی‌ حكوومەت ناڕوونەو، ئەوەش جێگای نیگەرانییە، بۆیە پێویستە لە زووترین كاتدا ئەو پرسانە یەكلایی بكرێنەوە.
تەوەرێكی دیكەی‌ كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە هەندێ‌ پرسی نێوخۆی كۆمەڵی ئیسلامیی‌و، لەوبارەیەشەوە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بڕیاری پێویستی دەركرد، كە تێیدا بەرژەوەندییە باڵاكانی كۆمەڵی ئیسلامیی لەبەرچاو گیراوە.

ڤیدیۆی كۆبوونەوەكە:

 

 

 

 

Comments
Loading...