سلێمانیی: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەنتەری میترۆ دەكات

3,911

سلێمانیی: مامۆستا عەلی باپیر سەردانی سەنتەری میترۆ دەكات

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 30/12/2018 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لەشاری سلێمانیی هاەڕێ‌ لەگەڵ وەفدێكی ئەنجوومەنی سیاسیی‌و سەركردایەتیی‌و ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، سەردانی سەرنتەری میترۆی كردو، لەلایەن ڕەحمان غەریب ڕێكخەری سەنتەری میترۆ و ستافەكەیەوە پێشوازیی لە وەفدەكەی كۆمەڵی ئیسلامیی كرا.
سەرەتا مامۆستا عەلی باپیر دەستخۆشیی لە هەوڵ‌و كارەكانی سەنتەری میترۆ كرد، لەپێناو بەرگریی كردن لەئازادیی ڕۆژنامەنووسیی‌و ڕۆژنامەنووسان، كە ساڵانە ڕاپۆرتێكی تایبەت بە پێشێلكاریی مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاودەكەنەوەو ڕاسپاردەی پێویست بۆ بەرگریی كردن لەمافی ڕۆژنامەنووسان دەخەنە بەردەستی لایەنە پەیوەندییدارەكان.
هاوكات ڕەحمان غەریب ڕێكخەری گشتیی سەنتەری میترۆ باسی لە ڕۆڵ‌و كاریگەریی سەنەتەرەكەیان‌و كاری ڕۆژنامەنووسی كرد لەعێڕاق‌و هەرێمی كوردستان.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

 

Comments
Loading...