كۆمەڵی ئیسلامیی بەپێویستی دەزانێ‌ چاوگێڕانەوەیەك بەكارو پڕۆژەی ئیسلامییدا بكرێ‌

3,965

كۆمەڵی ئیسلامیی بەپێویستی دەزانێ‌ چاوگێڕانەوەیەك بەكارو پڕۆژەی ئیسلامییدا بكرێ‌

 

كۆمەڵی ئیسلامیی باوەڕی وایە كارو پڕۆژەی ئیسلامیی پێویستی بە چاوپێداگێرانەوەی هەیە بە پێی هەل‌و مەرج‌و دۆخی ڕاستەقینەی كۆمەڵگاو نابێ‌ كاری ئیسلامیی لە ڕابردوو و مێژودا بژی.
لە پرۆژەیەكدا كە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی لە زنجیرە كۆڕو ۆركشۆپێكدا پێشكەشی دەكات بە بابەتی سەردەمیانەو بەپێ‌ی بنەما نەگۆرەكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، پرۆژی كاری ئیسلامیی هەڵوەستەی لەسەر دەكرێ‌‌و بەسەرجەم ڕەهەندەكانەوە پێداچوونەوەی تێدا دەكرێ‌.
هەروەها پرۆژەی پێداچوونەوە بە كاری ئیسلامیی بابەتێكی گرنگ‌و هەنگاوێكی نوێ‌ی كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە كەدەستی پێكردوەو لە ئاییندەشدا كاری جیددی لەسەر دەكات.
دەستپێكی پڕۆژەكەش ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی بەسەرپەرشتی ناوەندی ڕاهێنان‌و گەشەپێدان بۆ ئەندامانی سەركردایەتیی‌و بەشێك لە كادیرانی باڵای كۆمەڵی ئیسلامیی خستیە روو.
هاوكات پرۆژەی پێداچوونەوە لە كاری ئیسلامیی لە كۆمەڵگای كوردیی‌و بەپێ‌ی دۆخی واقیعی ئێستا، كۆمەڵی ئیسلامیی لەپێناو دەرباز بوون لەچەقبەستوویی‌و هەوڵێك بۆ فراوان بوونی بازنەی كاری ئیسلامیی‌و تێكەڵ بوون بە جەماوەرو كارێگەریی زیاتر لە ناو كۆمەڵگادا دەیخاتەڕوو و كاری لەسەر دەكات‌و هەنگاوی كردەییشی بۆ دەگرێتەبەر بەجۆرێك ڕەنگدانەوەو كاریگەری بەسەر تاك‌و كۆمەڵدا هەبێت.
هەروەك ڕابردووی كاری ئیسلامیی گەرچی خزمەتێكی بێ‌ وێنەی لە دۆخێكی تایبەتدا بە كۆمەڵگای كوردیی كردوە لەخەباتی چەكداریی‌و سیاسیی‌و پەروەردەیی تاك‌و خێزان‌و ئێستاشی لەگەڵدابێ‌ جێ‌پێ‌‌و بەرهەمی ڕوون‌و دیارە بەڵام بەپێ‌ی گۆڕانكارییە فكریی‌و سیاسیی‌و شێوازەكانی خەبات، كاری ئیسلامییش پێویستی بەپێداچوونەوە هەیە بۆ ئەوەی نەوەی ئێستاو داهاتوو بە دیدی سەردەمییانەو وەك خۆی لە ئیسلام‌و كاری ئیسلامیی بەرداشتی خۆی بكات.

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

 

 

Comments
Loading...