هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی نوێنەرایەتیی پەیوەندییەكانی بەلجیكا بۆ عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان دەكات

2,190

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە وەفدێكی نوێنەرایەتیی پەیوەندییەكانی بەلجیكا بۆ عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان دەكات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/1/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازیی كر لە (پاتریك گریڤ)و (یۆری ڤریبل) كە نوێنەرایەتیی پەیوەندییەكانی بەلجیكا بۆ عێڕاق‌و هەرێمی كوردستان دەكەن.
لەكۆبوونەوەكەدا باس لەبارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و شێوازی بەشداریی كورد لە حكوومەتی عێڕاق‌و سەنگ‌و پێگەی لەداهاتووی عێڕاق كرا.
مامۆستا عەلی باپیر جەختی لەسەر یەكدەنگیی‌و یەك هەڵوێستیی نوێنەرانی كورد كردەوە لەبەغدا لەپێناو پاراستنی سەنگ‌و قورسایی كوردو ئامانج‌و بەرژەوەندیی گەلەكەمان.
هاوكات باس لەئەزموونی سیاسیی كوردستان‌و حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان كرا، كە كۆمەڵ تاكو ئێستا هەڵوێستی كۆتایی خۆی لەبارەی بەشداربوونەوە ڕانەگیاندوە، بەڵام كۆمەڵی ئیسلامیی لە هەموو حاڵەتەكاندا لەگەڵ ئاشتیی‌و سەقامگیریی‌و خزمەت‌و بەدامەزراوەكردنی دام‌و دەزگاكان‌و دژایەتیی كردنی گەندەڵیی‌و پێشخستنی وڵاتدایە…

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

Comments
Loading...