هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە كونسوڵی توركیا دەكات

3,962

هەولێر: مامۆستا عەلی باپیر پێشوازیی لە كونسوڵی توركیا دەكات

 

ئەمڕۆ دووشەممە 7/1/2019 مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر پێشوازیی كرد لە بەڕێز (هاكان كەرەجای) كونسوڵی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان.
لە ‌كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی هەرێمی كوردستان‌و عێراق بەگشتیی كرا، دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان‌و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم‌و هەڵوێستی حیزبەكان لەوبارەیەوە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەبوو.
هاوكات مامۆستا عەلی باپیر تەئكیدی كردەوە كە هەڵوێستی كۆمەڵی ئیسلامیی لەگەڵ ئارامیی‌و ئاوەدانیی‌و چاكسازییدایەو بەشدارییكردنیشی لەكابینەی حكوومەتی هەرێم دوای داواكردنیان لە كۆمەڵ، بەندە لەسەر چۆنیەتی بەرنامەی ئەو حكوومەتە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان‌و باشتركردنی بارودۆخی خەڵكی كوردستان .
لە تەوەرێكی دیكەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری توركیاو هەرێمی كوردستان كراو، تەئكید كرایەوە كە لەبەرژەوەندی هەردوولادایە‌ لەسەر بنچینەی ڕێزی هەردوولا وەك دوو گەلی مسوڵمان‌و هاوسێ‌، پەیوەندییەكانیان بەرەوپێش ببەن‌و بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكان هەنگاوبنێن.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

 

Comments
Loading...