هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

2,825

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/1/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (نه‌قیب لارس) ڕاوێژكاری هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كراو، هه‌وڵه‌كانی درووستكردنی كابینه‌ی نوێ‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی كرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر سیاسه‌تی ڕوونی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی بۆ ڕاوێژكاره‌كه‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم خسته‌ڕوو…
هاوكات ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی بۆ ناوبراو شی كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خزمه‌تكردن‌و به‌نبڕكردنی گه‌نده‌ڵیی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌ركی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی زانیی‌و به‌جیدیی كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
له‌به‌رانبه‌ردا وه‌فدی میوان سوپاسی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد له‌سه‌ر پێشوازیی گه‌رمیی‌و ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی به‌رز نرخاند له‌پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...