هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی د. فوئاد مه‌عصوم ده‌كات

3,539

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌ردانی د. فوئاد مه‌عصوم ده‌كات

 

ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌ 15/1/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی‌و سه‌ركردایه‌تیی، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كاك د. فوئاد مه‌عصوم كه‌سایه‌تیی سیاسیی‌و سه‌رۆكی پێشووی كۆماری عێڕاقی كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ گرفت‌و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاتووی كوردو هه‌رێمی كوردستان كرا، به‌تایبه‌ت ڕۆڵی كورد له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێڕاق‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، كه‌ گرنگترینیان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان‌و پارێزگای كه‌ركووك‌و ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێناو گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كان‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌ پێویستیان زانی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی كورد یه‌كده‌نگیی‌و یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆیان بپارێزن‌و جه‌خت له‌مافه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌نه‌وه‌و داكۆكیی له‌سه‌ر بكه‌ن.

 


Comments
Loading...