هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامیی سووریا ده‌كات

3,949

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامیی سووریا ده‌كات

 

ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه‌ 16/1/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیی كرد له‌ د.حوسێن عه‌بدولهادی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامیی سوریاو، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیی زانایانی سوریا له‌ توركیاو وه‌فدێكی یاوه‌ریی.
له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا باس له‌ بارودۆخی ئێستای سوریا به‌گشتیی‌و ڕۆژئاوای كوردستان به‌تایبه‌تی كرا، كه‌ له‌ئه‌نجامی ڕه‌فتارو هه‌ڵوێستی زۆردارانه‌ی ڕژێمی سوریا، تێكرای پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ تووشی زیان بوونه‌و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساوه‌ چه‌ند هێزێكی ده‌ره‌كیی چاوببڕنه‌ ئه‌و وڵاته‌و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییان ده‌ربه‌ده‌ری هه‌نده‌ران ببن.
هاوكات هه‌ردوولا یه‌كخسنتی تواناكانی پێكهاته‌و لایه‌نه‌ دڵسۆزه‌كان له‌پێناو پاراستنی ناسنامه‌ی مسوڵمانه‌یتی‌و نه‌ته‌وه‌یی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌بنچینه‌ی سه‌ركه‌وتن‌و گه‌یشتن به‌ئامانجه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا كاریگه‌ری ته‌وژمی ئیسلامی هاوسه‌نگ‌و ده‌رخستنی ئیسلام وه‌ك دینێكی ئاشتییخوازو دوور له‌په‌ڕگیریی‌و خه‌مخۆری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان باسی لێوه‌كراو، ته‌ئكید كرایه‌وه‌ له‌وه‌ی پێویسته‌ گه‌لی كورد له‌ هه‌رچار پارچه‌ی كوردستان شانازی به‌ئیسلامه‌تی خۆیه‌وه‌ بكات، كه‌ هه‌رده‌م له‌به‌ره‌ی گه‌ل‌و دژی سته‌م‌و چه‌وساندنه‌وه‌دایه‌و مێژووییه‌كی پڕشنگدارو دره‌وشاوه‌ی هه‌یه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌

Comments
Loading...