سلێمانیی: بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبۆوه‌

110

سلێمانیی: بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵ، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبۆوه‌

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 23/1/2019 له‌شاری سلێمانیی به‌ سه‌رپه‌رشتیی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی به‌ست.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵ، دۆخی سیاسیی هه‌رێم‌و عێراق‌و ئاماژه‌كانی گۆڕانكاریی سیاسیی‌و سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد.

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌ختیشی له‌سه‌ر په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم‌و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌، به‌ ئامانجی‌ خزمه‌تكردن به‌ هاوڵاتییان بره‌ودان به‌ پرٍۆسه‌ی‌ پاكسازیی‌و دژایه‌تیی گه‌نده‌ڵیی، تاوه‌كو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم بكه‌ونه‌ سه‌ر كاری خۆیان‌و له‌ بۆشایی یاساییدا نه‌مێننه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر یه‌كده‌نگیی لیسته‌ كوردستانییه‌كان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌، تا بتوانن به‌ هه‌موویان داكۆكیی له‌مافه‌ ده‌ستووریی‌و داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...