سلێمانی: بەئامادەبوونی مامۆستا عەلی باپیر ٥٩ قوتابی مۆڵەتی زانستی شەرعییان وەرگرت

257

سلێمانی: بەئامادەبوونی مامۆستا عەلی باپیر ٥٩ قوتابی مۆڵەتی زانستی شەرعییان وەرگرت

 

ئەمڕۆ پێنح شەممە 24/1/2019 لە مەراسیمێكدا بە ئامادە بوونی‌ مامۆستا عەلی‌ ئەمیری‌ كۆمەڵی‌ ئیسلامیی كوردستان‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تیی، 59 قوتابی‌ قوتابخانەی‌ عەبدوڵڵای‌ كوڕی‌ عومەر، مۆڵەتی‌ زانستی‌ شەرعییان وەرگرت، كە دەتوانن وەك پێشنوێژو وتارخوێن‌و وانەبێژ خزمەت بە خەڵكی‌ بكەن.

مامۆستا عەلی‌ باپیر لە مەراسیمەكەدا سەرەرای‌ پیرۆزبایی‌ لە قوتابییەكان ئاماژەی‌ بەوەكرد، پێویستە لەمەوبەدوا ئەو قوتابییانە چەندە بە شوێن عیلمەوە بن، دوو هێندە بە شوێن عەمەل‌و كردارەوە بن‌و زانستەكەشیان بۆ خزمەت كردن بە خەڵك بێت.

وتارەكەی مامۆستا عەلی باپیر:

 

Comments
Loading...