مسوڵمانی كامڵ 3

1,309

مسوڵمانی كامڵ

به‌شی دووه‌م

خوا په‌رستیی مسوڵمان

به‌رگی دووه‌م

 

خوێنه‌رانی به‌ڕێز!

له‌به‌رگی یه‌كه‌می ئه‌م به‌شی دووه‌مه‌ی مسوڵمانی كامڵدا (خواپه‌رستی مسوڵمان) جگه‌ له‌بابه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، كه ‌ده‌رباره‌ی (خواپه‌رستی به‌گشتیی)و (پاك و خاوێنی)و (بنچینه‌ گرنگه‌كانی هه‌ڵس و كه‌وتی شه‌رعییانه‌و ژیرانه‌ له‌گه‌ڵ ورده‌ بابه‌ته‌ خیلافییه‌كان)دا بوون، له‌بابه‌تی چواره‌میشدا كه‌ ده‌رباره‌ی پێنج درووشمه‌كانی خواپه‌رستییه‌، یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین درووشمی خواپه‌رستیی كه‌: (نوێژ به‌رپاكردن)ه‌، خرانه‌ڕوو، جا خوا پشتیوان بێ له‌م به‌رگه‌شدا چوار درووشمه‌كانی تر كه‌ (ماڵ به‌خشین و ڕۆژووگرتن و حه‌ج و عومره‌و زیكری خوا)ن ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

به‌وجۆره‌ش له‌دوو توێی هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌دا هه‌م خواپه‌رستیی به‌گشتی و هه‌م خواپه‌رستییه‌ تایبه‌تییه‌كانیش كه‌ پێنج درووشمه‌كانن به‌توێژینه‌وه‌ی وردو قووڵه‌وه‌ ڕوون كراونه‌ته‌وه‌.

 

Comments
Loading...