هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ نوێنه‌ری ڕه‌وتی حیكمه‌ی‌ نیشتمانی عێراق ده‌كات

2,450

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ نوێنه‌ری ڕه‌وتی حیكمه‌ی‌ نیشتمانی عێراق ده‌كات

ڕۆژی شه‌ممه‌ 9/2/2019 له‌ شاری‌ هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ (عه‌بدوڵڵا زه‌یدیی) نێرده‌ی تایبه‌تی ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی به‌ سه‌رۆكایه‌تی (عه‌مار حه‌كیم) كرد.

له‌ دیدارێكی دۆستانه‌دا، باس له‌ په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵی نێوان ڕه‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانیی‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌، كرا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و كاریگه‌ریی هاوكاریی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی‌و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی سیاسیی‌و هه‌ماهه‌نگیی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم‌و ناوه‌ند له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستووری عێراق‌و ڕه‌چاوكردنی تایبه‌تمه‌ندیی نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی یه‌كتریی، هه‌روه‌ها چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌‌و پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان، كرا.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...