سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆده‌بێته‌وه‌

2,667

سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆده‌بێته‌وه‌

مانگی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نائاسایدا كاتی‌ به‌رێوه‌چوونی‌ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی دیاریده‌كات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/2/2019 له‌ شاری سلێمانیی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر به‌رێوه‌چوو و تێیدا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ست به‌ كۆنگره‌ی داهاتووی كۆمه‌ڵ تاوتوێكرا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ بارودۆخه‌كه‌‌و به‌رچاوڕوونیی‌ ته‌واو له‌سه‌ر ڕه‌وتی‌ ڕووداوه‌كان، كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕه‌چاوكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان هه‌ڵوێستی‌ پێویست وه‌رده‌گرێت.

هاوكات تایبه‌ت به‌ پرسی به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ بڕیاریدا له‌ سه‌ره‌تای به‌هاری ئه‌مساڵ كۆبوونه‌وه‌ی‌ نائاسایی ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ ئه‌نجامبدرێت بۆ دیارییكردنی‌ كات‌و واده‌ی به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی چواره‌م‌و خسته‌ڕووی ورده‌كارییه‌كانی‌ كۆنگره‌.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

 

Comments
Loading...