سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌رێوه‌چوو

2,777

سلێمانیی: به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ به‌رێوه‌چوو

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/2/2019 به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ شاری سلێمانیی‌ به‌رێوه‌چوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ گشتییه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی په‌یوه‌ست به‌ بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و كاروباره‌ حزبییه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ گشتیی‌ به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌نجام ده‌درێت‌و ئه‌ندامه‌كانی‌ پێكدێن له‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تیی‌‌و به‌رپرسی ناوه‌نده‌كان‌و ده‌زگاكان‌و په‌رله‌مانتارانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و وه‌زیرانی‌ خانه‌نشینكراو.

ڤیدیۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌:

Comments
Loading...