كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

2,761

كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/2/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌ئاماده‌بووونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی، پێشوازیی له‌ وه‌‌فێدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆران كرد‌ له‌ باره‌گای ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.

وه‌فده‌كه‌ی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێكهاتبوون له‌ عومه‌ری‌ سه‌ید عه‌لی‌ رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان‌و جه‌لال جه‌وهه‌رو شۆرش حاجیی‌ ئه‌ندامانی‌ خانه‌ی‌ راپه‌ڕاندن.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كرایه‌وه‌.

هاوكات باس له‌ بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی كرا.

Comments
Loading...