هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ پاڤڵ تاڵه‌بانیی ده‌كات

4,985

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ پاڤڵ تاڵه‌بانیی ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/2/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی، پێشوازیی كرد له‌ (پاڤڵ تاڵه‌بانیی)…

له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانبی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان‌و به‌ره‌وپێشبردنی كرا.

هاوكات بارودۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و عێڕاق به‌گشتیی تاوتوێ‌ كرا، به‌تایبه‌ت ئه‌و باره‌ نائاساییه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر هیوای خواست هه‌موولایه‌نه‌كان به‌گیانی به‌رپرسیارێتییه‌وه‌مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كترییدا بكه‌ن‌و، ڕۆڵ‌و كاریگه‌ریی‌و پێگه‌ی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نادیده‌ نه‌گیرێ‌.

هه‌رله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییاندایه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌وه‌ كرا كه‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هه‌رێمه‌پێویستی به‌ هه‌وڵ‌و توانای هه‌موولایه‌كه‌و پێویسته‌ سوود له‌هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو وه‌ربگیرێ‌‌و دووباره‌ نه‌كرێنه‌وه‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌

Comments
Loading...