هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێستمان له‌م قۆناغه‌دا

3,459

هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێستمان له‌م قۆناغه‌دا

 

بسم الله الرحمن الرحیم

 

الحمدلـله وكفی وصلاته‌ وسلامه‌ علی عباده‌ الذین اصطفی

خوشك و برا به‌ڕێزو خۆشه‌ویسته‌كانی به‌شی ڕێكخستن:

السلام علیك ورحمة‌ الله

سه‌ره‌تا داوای لێبوردنم هه‌یه‌ له‌زۆر دواكه‌وتنی ئه‌م په‌یامه‌ له‌ په‌یامی پێشووی كه‌ دوو هۆكاری گرنگی هه‌بوون

یه‌كه‌م: نائارامی و دانه‌مه‌زراوی بارودۆخی گشتی كوردستان و نێوخۆی بزووتنه‌وه‌. كه ‌هه‌ر چاوه‌ڕێم ده‌كرد له‌سه‌ر بارێك بوه‌ستن و ئێمه‌ش هه‌ڵوێستی پێویستی خۆمانیان ده‌رباره‌ی پیشان بده‌ین…

دووه‌م: هه‌رچاوه‌رێی ده‌رفه‌تی ده‌ركردنی ((ڕێك بوون))و ((په‌یڕه‌و))بووم یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌ب بۆ ئه‌ندامانی ڕێكخستن به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و دووه‌میشیان كه ‌هه‌ر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی ڕێكخستنه‌وه‌ ده‌رده‌چێ وه‌ك بڵاوكراوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام سه‌ره‌نجام به‌ پێویستم زانی چیتر په‌یامی ژماره‌ ((7)) دوانه‌كه‌وێ كه‌ ڕه‌نگه‌ دوایین په‌یامم بێت و له‌مه‌ودوا له‌ دوو توێی  سه‌رووتاری (ڕێك بوون)و (په‌یڕه‌و)دا هه‌ڵوێست  و ڕێ نموونییه‌كانی خۆم ئاراسته‌ بكه‌م.

 

30/1/1995

Comments
Loading...