ده‌به‌رێك ڕاچوونی ئیسلام و ڕێچكان

ده‌به‌رێك ڕاچوونی ئیسلام و ڕێچكان
چه‌ند تێ بینییه‌كی گرنگ
یه‌كه‌م: یه‌كه‌م جار ئه‌م زنجیره‌یه‌م ناونا: (ڕووبه‌ڕوو بوونی ئیسلام و ڕێچكان)، دوایی ئه‌م ناوه‌م گۆڕی و كردمه: (له ڕاستێكڕاهاتنی ئیسلام و ڕێچكان)، ئینجا ئه‌و ناوه‌شم گۆڕی و كردمه: (مل مڵانێی هه‌ق و ناهه‌ق) له‌كۆتاییدا ئه‌ویشم گۆڕی و ناوم نا: (ده‌به‌رێك ڕاچوونی ئیسلام و ڕێچكان) وه مه‌به‌ستیشم له (هه‌ق) به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی خودایه‌و، به‌وشه‌ی (ناهه‌ق)یش هه‌موو ئه‌و بیر‌و بۆچوون و ڕێچكانهم مه‌به‌ستن كه‌زاده‌ی ئینسانن.
دووه‌م: به‌مه‌به‌ستی پێههڵابردنی ئاستی زمانی ئه‌ده‌بی یه‌كگرتووی كوردیمان، هه‌وڵمداوه به‌پێی (توانا) گه‌لێك وشه‌و زاراوه‌ی وا به‌كاربێنم كه له‌یه‌كێك یان زیاتر له‌ناوچه‌كانی كوردستانی به‌ریندا به‌كاردێن، به‌ڵام حه‌یفێ – مه‌گه‌ر چۆنهكایی– ده‌نا له‌نووسراوی نووسه‌رانی هاوچه‌رخمان دا بێ سه‌روشوێنن.
جا خوێنه‌ری سه‌نگینم ئه‌گه‌ر هاتوو بڕێك وشه‌و زاراوه‌ی گران و نامۆت هاتنه به‌رچاو، نیگه‌ران مه‌به‌و سه‌رنجێكی فهرههنگیلهی ئه‌م كتێبه بده خوایاربێ نائومێدت ناكات، خۆ ئه‌گه‌ر بشتوانی به‌ر له‌خوێندنه‌وه‌ی وتووێژه‌كان سێ چوار جار به‌وردی فهرههنگیلهكهیان بخوێنه‌وه، تێگه‌یشتنی وتووێژهكانت بۆ سێناتر ده‌بێ.
سێیه‌م: له‌هه‌ر جێیه‌ك زانییم مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌نێو ده‌قی وتووێژه‌كاندا به‌چاكی نه‌توێژراوه‌ته‌وه، له‌په‌راوێزدا به‌پێی توانا‌و بۆ لوان قسه‌م ده‌رباره كردوه، كه‌واته ئه‌وه‌ی له‌په‌راوێزه‌كاندا نووسراوه، كه‌ده‌قی وتووێژه‌كان نه‌بوه‌و، دوایی زیاد كراوه، هه‌ڵبه‌ته بۆیه‌ش ئه‌و باسه زیاكراوانهم خسته په‌راوێزه‌كانه‌وه، چونكه هه‌ركام له ئه‌ڵقه‌كانی ئه‌م زنجیره‌یه ئه‌گه‌ر سهرلهبهریشی ڕووداو و واقیعی نه‌بێ به‌شی هه‌ره زۆری واقعییه‌و، نه‌مویست به‌هۆی ده‌ستكاری كردنه‌وه تام و چێژی واقیعی وتووێژه‌كان بڕوات.
چواره‌م: به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌نووسینی ئه‌م زنجیره‌یه بكه‌م ده‌مزانی كه هه‌ندێك له برایانی مسوڵمان به‌په‌سه‌ندی نازانن مرۆڤی مسوڵمان ده‌رباره‌ی ئه‌و جۆره بیرۆچكانه بنووسێ بۆئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكیان بۆلا ڕانهكێشرێ و هه‌ر به مه‌لۆتكه‌یی شه‌وه‌ی گوێ پێ نه‌دان و به‌كه‌م سه‌یركردن بیانباته‌وه، به‌ڵام بۆیه ڕای وانم به‌ڕاست نه‌زانی چونكه ئه‌و بیردۆزه‌و ڕێچكانه له‌و قۆناغه ههڵبردوون كه هه‌ر مه‌لۆتكه بن و به‌گوێ پێ نه‌دان و خۆ لێ وه‌خه‌به‌ر نه‌هێنان له‌نێو بچن، به‌ڵكو ئه‌من پێم وایه ئه‌و كه‌سه‌ی واده‌زانێ ئه‌و بیردۆزه‌و ڕێچكه ده‌سكردانه به‌س به‌خۆ لێ كه‌ڕ كردن و گوێ پێ نه‌دان دهپووكێنهوهو قڕهواریان لێ ده‌بڕێ، وه‌ك حوشترمهل بیرده‌كاته‌وه، كه ده‌ڵێن له‌ده‌می دیتنی ڕاوچی دا سه‌ری خۆی له لمی دا ق‌م ده‌كات و پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاوچی نه‌دی، ئه‌میش ئه‌و نابینێ!!
به‌ڵێ له‌ڕاستیدا ئه‌و ڕێچكه پووچه ده‌سكردانه وه‌ك بژارێكی فراژووبوو و پنج گرتوو وان، كه نه‌هێشتنی حه‌وجێی هه‌ڵكێشانه به بژاربڕێكی بڕندهوتیژ، كه‌واته با بهبژاربڕی ژیری و زانیاری له هه‌ڵكێشان و ڕیشه‌كێش كردنی ڕێچكه‌و بیردۆزه پووچه زیانبه‌خشه‌كان وهخۆكهوین و زه‌وی بیروهۆش و دڵ و ده‌روونی فریودراوو له‌خشته براوهكانمانیان لێ پابكهینهوه.
عه‌لی باپیر
1985