هه‌ولێر: كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا كۆبوونه‌وه‌

3,552

هه‌ولێر: كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا كۆبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 3/3/2019 كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان‌و‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ باڵا له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان‌و دۆخی‌ سیاسیی‌ هه‌رێمی كوۆدستانیان تاووتوێكرد.

 له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانی‌ گوتی‌: سوپاسی‌ هه‌ڵوێسته‌ جوامێرانه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ 18ی‌ مانگی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن‌و، ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ به‌ره‌و پێش ببات.

هاوكات عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامییش ئاشكرایكرد: باسیان له‌ باشتركردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا تا ئاستی‌ ڕێككه‌وتنێكی‌ سیاسی‌ كردووه‌.

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...