مامۆستا عەلی باپیر: پێویستە كاری بانگەوازی له‌ گوفتاره‌وه‌ بگۆڕێ بۆ كردار

3,825

مامۆستا عەلی باپیر: پێویستە كاری بانگەوازی له‌ گوفتاره‌وه‌ بگۆڕێ بۆ كردار

 

كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌یه‌وێ پەرە بەبانگەوازی ئیسلامی ڕاست‌و ڕەسەن بدات‌و، بانگەوازله‌تاره‌وه‌ بگۆڕێت بۆ كردار، بەئامانجی زیاتر تێگەیشتنی خەڵك لە ئایینی ئیسلام و ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی.

 

ئەمڕۆ شەممە 9/3/2019 ناوەندی ڕاهێنان‌و گەشەپێدانی كۆمەڵی ئیسلامیی لەشاری سلێمانیی، سیمینارێكی یەك ڕۆژەی لەژێر ناو و نیشانی: (بەرەو بانگەوازێكی ڕاست‌و ڕەسەن) بۆ ژمارەیەك زانایان‌و بانگخوازان سازكرد بۆ مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان.
لەمیانی خولەكەدا ئەمیری كۆمەڵ كە (5) وانەی تێدا پێشكەش بەئامادەبوان كردو ڕایگەیاند: بانگه‌وازی ئیسلامی ڕاست‌و ڕەسەن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ لەچوارچێوەی سنوورە شەرعییەكانی ئیسلام بێت‌و، هاوچەرخ‌و سەردەمییانەش بێ.

هاوكات مامۆستا عەلی باپیر گوتیشی: بەپێ‌ی كرانەوەو فراوان بوونی دیدو تێڕوانینی سەردەمییانەو هاوچەرخ بۆ دەقەكانی ئایین و كرانه‌وه‌ی كۆمەڵگا بەڕووی جیهانی دەرەوەدا كاری بانگخوازیی‌و گەیاندنی پەیامی ئیسلامییش پێویستی بە ڕێكخستن‌و گۆڕینی سەردەمییانە هەیە.

مه‌به‌ستیش له‌ (ڕه‌سه‌ن)بوونی بانگه‌وازی ئیسلامیی پابه‌ندبوونیه‌تی به‌ چوارچێوه‌ی شه‌ریعه‌ت و به‌ها به‌رزه‌كانییه‌وه‌، هه‌روه‌ك مه‌به‌ست له‌ (ڕاست)بوونی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێوازه‌ تازه‌و هاوچه‌رخه‌ كارگه‌ره‌كان و ئامڕازه‌ نوێ و داهێنراوه‌كانی تێداڕه‌چاو بكرێن.

 

ڤیدیۆی هەواڵەكە:

 

Comments
Loading...