هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر چاوی به‌ به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی سلێمانیی ده‌كه‌وێت

2,749

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر چاوی به‌ به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی سلێمانیی ده‌كه‌وێت

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 16/3/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ به‌رپرس‌و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی (2)ی سلێمانیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی.

سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ حاجی دیار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند باسی كارو چالاكیی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ند كردو گیرو گرفته‌كانیشی خسته‌ڕوو.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی هه‌وڵ‌و كاروچالاكیی له‌ ستافی مه‌ڵبه‌ند كردو چالاكییه‌كانییانی به‌رز نرخاند، كه‌ توانیویانه‌ هه‌نگاوی باش به‌ره‌وپێش بنێن‌و دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن..

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ڕاستیی‌و ساغیی‌و پاراستنی گیانی برایه‌تیی نێوان ئه‌ندامان‌و دڵسۆزیی له‌ كاركردندا مایه‌ی گه‌شه‌كردن‌و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانه‌، گوتیشی: پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان گرنگیی زیاتر به‌خۆمان بده‌ین‌و شێوازو میكانیزمی ڕێك‌و گونجاو بگرینه‌به‌ر به‌تایبه‌تی له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا.

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ هیوای خواست كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌سنووری هه‌موو مه‌ڵبه‌نده‌كاندا بتوانێ‌ ڕۆڵ‌و كارییگه‌ریی ئیجابیی خۆی ببینێ‌‌و له‌نیزیكه‌وه‌ ئێش‌و ئازاری گه‌له‌كه‌یان بزانن‌و، هۆكاری ئارامیی‌و چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بن له‌نێو خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ردا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا عه‌لی باپیر باسی بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێڕاق‌و كوردستانی كردو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی خوازیاره‌ دادگه‌ریی بچه‌سپێ‌‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌بیره‌وه‌ری ڕاپه‌ڕیندا دوای 28 ساڵ له‌ حوكمی خۆماڵیدا حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست له‌خزمه‌تی هاوڵاتییاندابێ‌‌و خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم فه‌راهه‌م بێنێ‌.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵه‌كه‌:

Comments
Loading...