هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عێڕاق ده‌كات

2,794

هه‌ولێر: مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ ڕاوێژكاری سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عێڕاق ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌1/4/2019 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ خاتوو (مۆنیكا ویكلس) ڕاوێژكاری سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان.
له‌دیداره‌كه‌دا باس له‌ بارودۆخی سیاسیی عێڕاق به‌گشتیی‌و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كرا.
هاوكات پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان خرایه‌ڕوو.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ ڕۆڵی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرا له‌شه‌ڕی دژ ڕێكخراوی داعش، كه‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌ هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێم‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه‌، كه‌ تا ئێستاش به‌شێك له‌ هێزه‌كانیان له‌عێڕاقدا ماوه‌.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر سوپاسی وه‌فدی میوانی كردو ڕۆڵی وڵاتی ئه‌ڵمانیای به‌رز نرخاند بۆ هاوكاریی‌و یارمه‌تییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.

 

ڤیدیۆی هه‌واڵ:

Comments
Loading...